The World Is Dancing
لە ساڵی 1374ـدا، لە ناوەڕاستی پشێوییەکانی ململانێ درێژخایەنەکەی نێوان "دادگاکانی باکوور و باشوور"ـدا، کوڕێک بە ناوی (ئۆنیاشا) لە خێزانێکی نمایشکاری شانۆی "ساروگاکو" لەدایک دەبێت ڕۆژەکانی لەناو جۆرە خەمۆکییەکی بێدەنگدا بەسەر دەبات و پرسیارێکی سادە و بەردەوام مێشکی داگیر دەکات: بۆچی خەڵکی سەما دەکەن؟ پاشان، ڕۆژێک شاهیدی سەمایەک دەبێت کە هەست دەکات "باش"ـە و هەر لەوێوە هەموو شتێک دەست دەکات بە گۆڕان ئەمە چیرۆکی ئەو کوڕە گەنجە جوانەیە کە ڕۆژێک مێژووی هونەری "نۆهـ" دادەڕێژێتەوە و وەک (زێئامی) دەناسرێت.
Comments 0
Post a Comment