"هاینێ ویتگنشتاین" پیاوێکی زیرەکە و سەرەڕای باڵا کورت و منداڵانەیەکەی، کەسایەتییەکی خاوەن ڕێزی هەیە، هەم دڵڕفێنە و هەم جددییە. هەر بۆیە، پاشای "گرانزرایخ" داوای لە "هاینێ" کردووە ئەرکێکی قورس لە ئەستۆ بگرێت کە پێشتر زۆر کەسی ناچار بە وازهێنان کردووە ئەویش بوون بە مامۆستای تایبەتی شاهانە بۆ چوار شازادە کە لەسەر هێڵی وەرگرتنی تەختی پاشایەتین.
هەر چوار میراتگرەکە کەسایەتی زۆر جیاواز و کێشەسازیان هەیە: "لیخت"، بچووکترین شازادەی دڵدار؛ برا گەورە ناپێگەیشتووەکەی "لیۆنهارد"؛ "برونۆ"ی شازادەی سێیەمی خوێندەوار؛ وە "کای"، گەورەترینی چوار شازادەکە و لەهەموویان گۆشەگیرترە. کاتێک "هاینێ" هەوڵ دەدات پەیوەندی لەگەڵ هەریەک لە شازادەکان دروست بکات بۆ ئەوەی بۆ تەختی پاشایەتی ئامادەیان بکات، کۆمەڵێک ڕووداوی پێکەنیناوی دێنە ئاراوە. بەڵام، ڕابردووی نهێنی و ڕووداوە نادیارەکانی ئێستای "هاینێ" لەوانەیە هەڕەشە لە ئارامی ناو شانشینەکە بکەن.
<\div>
Comments 0
Post a Comment