لە داهاتووێکی دووردا، مرۆڤەکان ناچارکراون لە گوندە ژێرزەمینییەکاندا بژین کە پێیان دەوترێت "چاڵ". ئەم شێوازە ژیانە سەدان ساڵە بەردەوامە، بەڵام دانیشتوانەکەی هێشتا بێ دەسەڵاتن لە بەرامبەر بوومەلەرزە و داڕمانی ئەشکەوتەکان کە جاروبار گوندەکانیان وێران دەکات. گوندی "جیهە" یەکێکە لەو گوندانە.
ڕۆژێکیان، کوڕێکی گەنج بە ناوی سیمۆن لە کاتی لێدانی تونێلی نوێ بۆ فراوانکردنی گوندەکەیاندا، بە ڕێکەوت پارچە دریلێکی بچووکی بریقەدار دەدۆزێتەوە. لە هەمان کاتدا، کامینا - کە دواتر دەبێتە "برادەری گیانی بە گیانی" سیمۆن - سوورە لەسەر ئەوەی کە جیهانێکی تر لە سەرووی گوندەکەیانەوە هەیە و هەوڵدەدات بنمیچی ئەشکەوتەکە بشکێنێت بۆ ئەوەی دەربچێت. هەرچەندە هەوڵەکەی سەرناگرێت، بەڵام لەناکاو بوومەلەرزەیەک ڕوودەدات، بنمیچەکە دەڕمێت و ڕۆبۆتێکی زەبەلاح – کە پێی دەوترێت "گانمێن" –
ئێستا کامینا دڵنیایە کە جیهانێک لە دەرەوەی گوندە بچکۆلەکەیان هەیە. بەهۆی ئەمەوە ورەی بەرز دەبێتەوە و بە شێوەیەکی بێباکانە دەست دەکات بە شەڕکردن لەگەڵ ڕۆبۆتەکەدا. لەم کاتەدا، کەسێکی تر لە جیهانی سەرەوە دەگاتە ئەوێ. ئەو کچێکی جوانی شۆخ و شەنگە بە ناوی یۆکۆ، کە بە چەکێکی ڕایفڵەوە لە گوندێکی دراوسێوە هاتووە بۆ ڕاوکردنی ڕۆبۆتەکە، بەڵام وا دیارە تەقەکانی ئەو تەنها گانمێنەکە تووڕەتر دەکەن. سیمۆن لەوپەڕی هەوڵیدا بۆ ڕزگارکردنیان لە هێرشەکانی ڕۆبۆتەکە، کامینا و یۆکۆ دەبات بۆ ئەو شوێنەی کە پێشتر دریلەکەی لێ دۆزیبۆوە: ڕۆبۆتێکی نهێنی کە سەری لەشیەتی.[
بەم شێوەیە، سەرکێشییە "ئەفسانەییەکە" دەست پێدەکات...
Comments 0
Post a Comment